من ڕازیم بە مەرج و شەرتەکان

من لەوە تێدەگەم کە ئەو زانیاریانەی کە من دابینم کردوون تەنها لە لایەن Abbott و لایەنە سێیەمە ڕێککەوتووەکان لەگەلیدا بەکاردەهێنرێن بۆ پەیوەندیکردن بە منەوە لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمێیلەوە لە گەل زانیاری یارمەتیدەر سەبارەت بە پێدیاشۆر 3+ و بەرهەمە خۆراکی و بەرهەمەکانی تری Abbott و خزمەتگووزاریەکان. Abbott هیچ ناو یان زانیاریێکی پەیوەندیکردن نافرۆشێت یان نایانگوازێتەوە بە هیچ ڵایەنێکی سێیەم بۆ بەکارهێنانی بازاڕکردنیان. بۆ ئەوەی ڵاببرێن و بسڕێنرێنەوە لە لیستی پۆستەکەماندا یان داواکردنی وێنەیێکی ئەم زانیارییە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لەسەر ژمارەی: 0097143839888. بۆ ووردەکاری زیاتر سەبارەت بەوەی کە ئێمە چۆن دەتوانین زانیاریەکانتان بە پارێزراوی و بە متمانەوە بپارێزین، تکایە سەیری سیاسەتی تایبەتمەندێتی ئێمە بکەن. قەبارەی تۆمارکردن بریتییە لە یەک بۆ هەر خێزانێک.

سیاسەتی تایبەتمەندێتی

ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن تاقیگەکانی Abbott مامەڵە لە گەل لقە ناسەرەکی و کۆمپانیاکانی خۆیدا دەکات، (پێکەوە بە " Abbott" ناودەبرێن) کە ئەو زانیارییە تاکەکەسیانەیان لە دەستدایە کە تۆ بە ئێمەی دەدەیت لەسەر ئەو ماڵپەڕانەی کە لە لایەن Abbottەوە بەڕێوەدەبرێت کە پەیوەستە بەم سیاسەتی تایبەتمەندییە (پێکەوە بە "ماڵپەڕ (ەکان)ی Abbott ناودەبرێن"). مەگەر بە پێچەوانەوە بە دیاریکراوی تێبینیکرابن بۆ ئەو ماڵپەڕانەی Abbott کە پەیوەست نین بەم سیاسەتی تایبەتمەندێتییە و بۆ دانیشتوانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، یان بۆ پاڵپەڕەکانی ڵایەنی سێیەم کە لەوانەیە پەیوەست بن بە ماڵپەڕەکانی Abbottەوە. بەکارهێنانت لە ماڵپەڕەکانی Abbott بابەتی سەرەکی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتی و مەرجە ئۆنڵاینەکانی بەکارهێنانن.

تکایە ئەم سیاسەتی تایبەندێتییە بخوێنەوە بەر لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott یان پێشکەشکردنی زانیاریە کەسیەکان بە ئێمە.

"زانیاری کەسی" واتای چیە کە لەم سیاسەتی تایبەتمەدێتیەدا بەکارهاتووە؟

" زانیاری کەسی " واتە ئەو زانیاریانەی کە تۆ دەناسێنێت یان بەکاربهێنرێن بۆ پێناسینت و کە پێشکەشکراون بۆ و/یان کۆکراونەتەوە لەلایەن ماڵپەڕەکانی Abbott ەوە. نموونەکانی زانیاری کەسی ناو و ناونیشانی پۆستە و ناونیشانی ئیمێیل و ژمارە تەلەفۆنەکەت لەخۆ دەگرێت.

چۆن Abbott زانیاری ئۆنلاین کۆدەکاتەوە؟

Abbott زانیاریەکان بە دوو ڕێگا کۆدەکاتەوە:

ئەو زانیاریە کەسیانەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت: Abbott ئەو زانیاریە کەسیانە کۆدەکاتەوە کە ئێوە داخڵی بواری داتای دەکەن لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا. بۆ نموونە، دەبێت تۆ ناو و ناونیشانی پۆستە و ناونیشانی ئیمێیل و/یان زانیاریەکانی تر پێشکەشبکەیت بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە بابەتە هەمەجۆرەکان و تۆمارکردن بۆ پڕۆگرامەکانی Abbott و پەیوەندیکردن بە خزمەتگووزاری کڕیارانی Abbott و یان وەڵامدانەوە بۆ توێژینەوە و ڵێکۆلینەوەکانی Abbott. بۆ پاراستنی سیاسەتەکەت، نابێت تۆ هیچ زانیاریێک بۆ Abbott دابین بکەیت کە بە شێوەیێکی دیاریکراو داوا نەکرابن.

کۆکردنەوەی ناکارای زانیارییە دیارینەکراوەکان: دەکرێ ماڵپەڕەکانی Abbott زانیاریەکان کۆبکەنەوە سەبارەت بە سەردانیکردنەکانت بۆ ناو ماڵپەڕەکانی Abbott بە بێ ئەوەی کە تۆ بەشێوەیێکی کارا ئەو جۆرە زانیاریانە تۆماربکەیت و پێشکەشیانبکەیت.

دەکرێ زانیارییە دیارینەکراوەکان بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیە هەمەجۆرەکانی وەکو Cookies و تەکنیکی وێب بیکۆن کۆبکرێنەوە، Cookies بریتین لە فایلە تێکستی بچووک کە لە ڕێگەی ماڵپەڕێکەوە گواستراونەتەوە بۆ ناو هارد دیسکی کۆمپیوتەرەکەت. تەکنیکی وێب بیکۆن (هەروەها بە فایل و وێنەخاڵەکانی GIF یان زیادە ئینتەرنێتیەکان ناودەبرێن) یارمەتی Abbott دەدەن بۆ ناسینەوەی تەکنیکێکی بێهاوتای Cookie لە سەر وێبگەڕەکەت. وێبگەڕی ئینتەرنێتەکەت بە شیوەی خودکارانە هەندێک لەم زانیارییە دیارینەکراوانە لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا بڵاودەکەنەوە، وەکو URLی ئەو ماڵپەڕەی کە تۆ لە ئێستادا سەردانت کردووە و ئەو وەشانی وێبگەڕەی کە کۆمپیوتەرەکەتی پێدا تێدەپەڕێت. کۆکردنەوەی ناکارای زانیارییە دیارینەکراوەکان دەتوانێ یارمەتی لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbottەوە بدات بۆ ئەوەی بە شیوەیێکی ئاسانتر لە لایەن تۆوە باکاربهێنرێت بە هۆی ڕێگەدان بە Abbott بۆ پێشکەشکردنی باشتری خزمەتگووزاری و بەردەستکردنی ماڵپەڕەکانی Abbott بە پێی مافی بەرایی و هەلبژاردەکانی بەکارهێنەر و ئامارەکانی پۆڵێن و خواستەکانی شیکردنەوە و وە بە پێچەوانەوە بەڕیوەبردن و بەرەوپێشخستنی ماڵپەڕەکانی Abbott. لەوانەیە هەندێک لە تایبەتمەندیە دیاریکراوەکانی ماڵپەڕەکانی Abbott بە بێ بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیەکانی کۆکردنەوەی ناکارای زانیاریەکانەوە کار نەکەن. ناتوانرێ ئەو زانیاریانەی کە لە ڕێگەی ئەو تەکنۆلۆژیایانەوە کۆکراونەتەوە بەکاربهێنرێن بۆ ناسینەوەت بە بێ زانیاری دیارینەکراوی زیادە و Abbott زانیاری دیارینەکراوی زیادە لە گەڵ ئەو زانیاریانە نابەستێتەوە کە بە هۆی بەکارهینانی ئەو جۆرە تەکنۆلۆژیە شوێنپێیانەوە کۆکراونەتەوە. سەبارەت بە سنووردارکردن یان پەکخستنی تەکنۆلۆژیای شوێنپێیەکانەوە تکایە سەیری ئەمەی خوارەوە بکە "من چ هەلبژاردەیێکم لە پێشە سەبارەت بەوەی کە چۆن Abbott زانیاریە کەسیەکانی من کۆدەکاتەوە و بەکاریان دەهێنێت؟"

لە چ بارودۆخ و بۆ چ مەبەستێک دەکرێ Abbott زانیارییە کەسیەکان کۆبکاتەوە و بەکاریان بهێنێت؟

Abbott ئەو زانیاریە کەسیانەت بەکاردەهێنت کە تۆ دابینیان دەکەیت لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانی Abbottەوە بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانت وە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بەسوود پێت. لە دوای ئەوەی کە تۆ زانیارییە کەسیەکان داخلی فۆڕم یان بوارێکی داتا دەکەیت لەسەر ماڵپەڕەکانی Abbott، دەکرێ Abbott تەکنۆلۆجیە دیاریکراوەکان بەکاربهێنێت بۆ ڕێگەدان بەو ماڵپەڕەی Abbott بۆ "بیرهێنانەوە"ی مافە بەراییە کەسیەکانت، وەکو بەشەکانی ئەو ماڵپەڕی Abbottەی کە تۆ بە بەردەوامی سەردانی دەکەیت و ئەگەر تۆ ناسنامەی بەکارهێنەری خۆت هەلببژێری. ئێمە تەنها زانیارییە تایبەتیەکانت بۆ مەبەستەکانی تری بازرگانی بەکاردەهێنین، وەکو ئەوەی کە دەرفەتی ئەوەت پێببەخشین بۆ وەرگرتنی ئاگاداریەکان سەبارەت بە بەرهەم و خزمەتگووزاریەکانی Abbott و وە بۆ بانگهێشت کردنتان بۆ وەرگرتنی ڕای پێشوەختەی ئێوە بۆ ئەمجۆرە مەبەستانە.

ئایا Abbott زانیارییە تایبەتی و کەسیەکان یەکدەخات؟

Abbott زانیاریە تایبەتیەکانی ئەو کڕیارانە یەکدەخات کە ماڵپەڕی Abbott بەکاردەهێنن. سەرەڕای ئەوەش، دەکرێ ئێمە زانیاریەکان بە شێوەیێکی دیارینەکراو یەکبخەین (سەرجەم/داتای نەناسراو) بۆ یارمەتیدانمان بۆ ئەوەی بە شێوەیێکی باشتر ماڵپەڕەکان و بەرهەمەکانی Abbott دیزاین بکەین بۆ دەوڵەمەندکردنی چالاکیەکانی ڵێکۆلینەوەکەمان، وە بۆ کارئاسانیکردنی ئەرکە بازرگانیەکانی تر.

ئایا من چ هەلبژاردەیێکم لە بەردەمە سەبارەت بەوەی کە ئایا چۆن Abbott زانیاریە تایبەتیەکان سەبارەت بە من کۆدەکاتەوە و بەکاریان دەهێنێت؟

تۆ هەمیشە دەتوانی قەبارە و جۆری ئەو زانیاریە تایبەتیانە سنووردار بکەیت کە Abbott بەدەستیان دەهێنێت لەبارەی تۆوە لە ڕێگەی هەلبژاردنی نەچوونە ناو هیچ زانیاریێکی تایبەتی لەناو فۆڕم و بوارەکانی داتاکان لەسەر ماڵپەڕەکانی Abbottەوە.

دەکرێ هەندێک لە خزمەتگووزارییە ئۆنلاینەکانمان تەنها بۆ تۆ دابینبکرێن ئەگەر تۆ زانیاری تایبەتی ڕاست و دروست و گونجاو بە ئێمە بدەیت، بەشەکانی تری ماڵپەڕەکانی Abbott لەوانەیە داوات ڵیبکەن لەوەی کە ئایا تۆ دەتەوێت ببیت بە یەکێک لە هەلبژارەکانمان بۆ ناو لیستەکانی پێشکەشکردن و داشکاندن و بەرزکردنەوە و خزمەتگووزاریەکانی تر کە دەکرێ لە قازانجی تۆدا بن.

وە هەروەها دەکرێ مافی بەرایی پرسیارە پەسەندکراو یان سندووقە پەسەندکراوەکانت پێبدرێت کە ڕێگەت پێدەدەن بۆ ئەوەی کە ئەوە دەربخەیت کە تۆ ناتەوێت پاڵپەڕەکانی Abbott تەکنۆڵۆجیە مەیدانیەکانی وەکو Cookies بۆ "بەبیرهێنانەوەی" زانیارییە تایبەتی و کەسیەکانت و ناسنامەکانی بەکارهێنەر یان ناونیشانەکانی پۆستە لە سەردانیکردنەکانی ڕابردوودا بەکاربهێنێت. لە گەڵ ئەوەشدا، ئەو ماڵپەڕانەی Abbott کە تەکنۆلۆجیە مەیدانیەکان بەکاردەهێنن بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە دیارینەکراوەکان بە شێوەیێکی گشتی توانای هەلبژێریت پێنادەن لە تەکنۆلۆجیە مەیدانیەکاندا. هەندێک لە وێبگەڕە ئینتەرنێتیەکان رێگەت پێدەدەن بۆ سنووردارکردن یان لە کارخستنی بەکارهێنانی ئەو تەکنۆلۆجیە مەیدانیانەی کە زانیاری دیارینەکراو کۆدەکەنەوە.

کێ مافی چوونە ناو زانیارییە تایبەتیەکانی هەیە سەبارەت بە من؟

زانیارییە تایبەتیەکان دەتوانرێن لە لایەن ژمارەیێکی دیاریکراو و سنووردارکراو لە کارمەندەکانی Abbott و لە لایەن ئەو کۆمپانیا دیاریکراوانەوە کە لە Abbott پڕۆگرامی هاوبەشی لەگەلدا بەستوون و هەروەها ئەو لایەنە سێیەمانەی کە لەگەل Abbott دا ڕێکەوتنیان کردووە لە بەڕێوەبردنی چالاکیە بازرگانەکان بۆ Abbottەوە بەکاربهێنرێن. ئێمە کامەندەکانمان ڕادەهێنین سەبارەت بە گرنگی تایبەتمەندێتی و ئەوەی کە چۆن بە شێوەیێکی ڕاست و دروست و گونجاو و بە شێوەیێکی نهێنی داتاکانی کڕیار بپارێزن و بەڕێوەیان ببەن. هەروەها، ئەوە ئەرک و کاری Abbottە بۆ گەڕان بەدوای متمانەی ئێوەدا لەو شوێنەی کە لە لایەن یاسای کارپێکراودا پێویست دەکات ئەگەر تۆ بۆ پڕۆگرامێک تۆماربکرێیت کە بە هاوبەشی لەگەل کۆمپانیایێکی تر کاریپێبکرێت کە پێوست بە بەکارهێنانی زانیاریە تایبەتیەکانی تۆ بکات. سەرەڕای ئەوەش،

ئەرکی Abbottە کە بەڵێندەرەکانی پابەند بکات بۆ پاراستنی زانیاریە کەسی و تایبەتیەکانت بە نهێنی و وە زانیاریە تایبەتیەکانت تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرک و فرمانانە بەکاربهێنن کە بۆ Abbottن.

ئایا Abbott هاوبەشی بە زانیارییە کەسی و تایبەتیەکانت دەکات لەگەڵ لایەنەکانی سێیەمدا؟

بێجگە لەوەی کە بە پێچەوانەوە لەم بەندەدا ئاماژەیپێکراوە، Abbott زانیارییە تایبەتیەکانت ناگوازێتەوە بۆ لایەنەکانی سێیەم مەگەر دەرفەتی ئەوەت پێدرابێت بۆ بەشداریکردن بۆ ناو ئەو جۆرە خستنەڕووە.

دەکرێ Abbott زانیارییە تایبەتیەکانت بخاتەڕوو بەبێ بەشداریکردنت بۆ ئەو دابینکەرانەی خزمەتگووزاری لایەنی سێیەم کە هاوکاریمان دەکەن لە چالاکیەکانی کارەکەماندا. ئەرکی Abbottە کە ئەو جۆرە دابینکەرانەی خزمەتگووزاری لایەنی سێیەم پابەند بکات بۆ پاراستنی زانیاریە کەسی و تایبەتیەکانت بە نهێنی و وە زانیارییە تایبەتیەکانت تەنها بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرک و فرمانانە بەکاربهێنن کە بۆ Abbottن و بە پشت بەستن بە ڕێنماییەکانی Abbott. بە شێوەیێکی فراوانتر Abbott ئەو مافە دەپارێزێت بۆ خستنەڕووی زانیارییە کەسیەکانت بۆ وەڵامدانەوە بۆ داواکانی زانیارییە ڕێگەپێدراوەکان لە لایەن دامەزراوەکانی حکومەتەوە یان کاتێک کە بەپێچەوانەوە لە لایەن یاساوە پێویست دەکرێن و داوادەکرێن. لەو حالەتەدا کە Abbott یەکێک لە بەش یان هێڵەکانی بەرهەمێکی دەفرۆشێت ئەو کات Abbott زانیارییە تایبەتیەکانت تەنها بۆ مەبەستی متمانەکەت دەگوازێتەوە بۆ کڕیارەکە کاتێک کە لەلایەن یاسای کارپێکراوەوە داوادەکرێن بۆ ئەوەی کڕیارەکە بتوانێت بەردەوامبێت لە پێدانی زانیاری و خزمەتگووزاریەکان بە تۆ.

ئایا چۆن Abbott زانیارییە کەسی و تایبەتیەکان دەپارێزێت؟

ئەوە ئەرکی Abbottە بۆ پاراستنی هەر ماڵپەڕێکی Abbott کە زانیارییە تایبەتیەکان کۆدەکاتەوە؛ سەرەڕای ئەوەش، پاراستنی ئەو زانیارییە تایبەتیانەی کە لە ئینتەرنێتدا بلاودەکرێنەوە ناتوانرێ دەستەبەر بکرێن و ڵێیان دڵنیابنەوە. ئێمە پابەندت دەکەین بە ئاگادارکردنەوە لە کاتی بڵاوکردنەوەی زانیارییە تایبەتیەکان لەسەر ئینتەڕنێت. Abbott ناتوانیت ئەوە دەستەبەربکات کە ڵایەنە ڕێگەپێنەدراوەکانی سێیەم زانیارییە تایبەتییەکانت بەکارناهێنن؛ لەبەرئەوە، کاتێک کە زانیارییە تایبەتیەکان لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا بڵاودەکەیتەوە دەبێت تۆ هەریەک لە قازانج و مەترسی و زیانەکان هەلبسەنگێنیت. سەرەڕای ئەوە، ئەو ماڵپەڕانەی Abbott کە بەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە داپۆشراون ئاگاداریێک بڵاودەکەنەوە هەرکاتێک کە تۆ بە ماڵپەڕێکەوە ببەسترێیتەوە کە لە لایەن Abbottەوە بەرێوەنەبرێت؛ پێویستە تۆ سیاسەتە تایبەتمەدێتیەکانی ماڵپەڕەکانی ئەو ڵایەنە سێیەمانە بپشکنیت و بیانخوێنیتەوە بەرلەوەی زانیاری تایبەتی تێدا بڵاوبکەیتەوە.

Abbott بە شێوەیێکی زانیارانە زانیاریەکانی منداڵەکان (ئێمە ئەو کەسانە بە "منداڵ" پێناسە دەکەین کە تەمەنیان لە ژێر 18 ساڵاندا بێت) لەسەر ماڵپەڕەکانی Abbottکۆناکەینەوە یان بەکاریانناهێنین. هەروەها ئێمە بەشێوەیێکی زانیارانە ڕێگە بە منداڵەکان نادەین بۆ بەڕێوەبردنی بەرهەمەکانمان و ووتووێژکردن لە گەڵ ئێمەدا و یان بەکارهێنانی هەر یەکێک لە خزمەتگووزارییە ئۆنڵاینەکانمان. ئەگەر تۆ خێزانێک بیت و ئاگاداربیت لەوەی کە منداڵەکەت زانیاری بە ئێمە داوە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بە بەکارهێنانی یەکێک لەو ڕێکایانەی کە لە خوارەوەدا دەستنیشانکراوە، وە ئێمە لەگەڵ ئێوەدا کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەم کێشەیە.

چۆن دەکرێ من زانیاری تایبەتی ڕاستبکەمەوە یان بیسڕمەوە لە تۆمارە بەکارهاتووەکانی کڕیارەکاندا؟

لە گەڵ پشتیوانی ئێوە Abbott تەنها زانیارییە تایبەتیەکان بە ڕاستی و دروستی و تا کاتی خۆی دەپارێزێت. وە تۆ دەتوانی داوای سڕینەوە و هەموارکردنەوە یان ڕاستکردنەوەی زانیارییە تایبەتیەکانت بکەیت. تکایە لە ویستەکانت ئاگادارمانبکەرەوە لە ڕیگەی پەیوەدیکردن بە ئێمەوە بە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە لە خوارەوەدا دەستنیشانکراون.

تا کەی Abbott زانیارییە تایبەتیەکان کۆدەکاتەوە و هەلیاندەگرێت؟

بە شێوەیێکی گشتی Abbott تەنها تا ئەو کاتە زانیارییە تایبەتیەکان دەپارێزێت و هەلیاندەگریت کە ئەو زانیارییانە پێویست بن بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستانەی کە زانیارییەکانی بۆ کۆکراوەتەوە و مەبەستی ئەو کاتانەی داتا هەلگیراوە کارپێکراوانەن کە لە ژێر Abbottدا لە ڕێگەی یاسای کارپێکراوەوە سەپێنراون.

چۆن دەتوانم پەیوەندی بە Abbottەوە بکەم؟

ئەگەر پرسیارت لە بارەی بوار و مەودا و بەکارهینان و هەموارکردنەوە و یان سڕینەوەی ئەو زانیارییە تایبەتییانەی کە بە ئێمەت داوە هەیە، یان ئەگەر بتەوێت بەشداری لە ووتوویژەکانی داهاتوو بکەیت لە کارێکی Abbott یان لە پڕۆگرامێکی تایبەت و دیاریکراوی Abbottدا، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بە کلیک کردن لەسەر لینکی "پەیوەندیمان پێوە بکە" لەسەر ئەو ماڵپەڕەی Abbott کە سەردانیدەکەیت یان لە ڕێگەی ناردنی ئیمێیڵێک بۆ ئێمە لە سەر ناونیشانی webmaster@abbott.com. لە لایێکی ترەوە، دەتوانی نووسراوێک بۆ ئەم ناونیشانانەی خوارەوە بنێریت:

تاقیگەکانی Abbott S.A

دەستەی ژمارە 1504، تاوەرەکانی U-Bora

شەقامی ئەبراج، کەنداوی بازرگانی

سندووقی پۆستە بە ژمارە: 172696

دوبەی، ئیمارات

لە هەموو ووتووێژەکانی Abbottدا ، تکایە ئەو ناونیشانی ئیمێیلە بەکاربهێنە کە بۆ تۆمارکردن بەکارهێنراوە (ئەگەر کارپێکراو بێت)، وە ئەو ناونیشانی ماڵپەڕەی Abbott کە تۆ هەر زانیاریێکی تایبەتی تێدا دابیندەکەیت لەبارەی ئەوەی کە تۆ پرسیار یان سەرنجت لەبارەوە هەیە (بۆ نموونە: Abbott.com.etc.) لەگەل ڕوونکردنەوەی ووردەکاری داواکەت. ئەگەر بتەوێت زانیاریی تایبەتی خۆت بسڕیەوە یان هەمواری بکەیتەوە یانیش ڕاستیبکەیتەوە و لە ڕێگەی ئیمێیلەوە پەیوەندی بە ئێمەوە دەکەیت، تکایە "داوای سڕینەوە" یانیش "داوای هەموارکردنەوە/ڕاستکردنەوە" دابنێ، وەک ئەوەی داوادەکرێت لە هێڵی بابەتی ئیمێیلەکەدا. ئێمە باشترین هەوڵی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ وەڵامدانەوەی هەموو داوا گونجاوەکان لە کاتی گونجاودا.

چۆن بزانم کە Abbott ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیەی نوێکردۆتەوە؟

ئەگەر Abbott کردارەکانی تایبەتمەندێتیەکەی بگۆڕێت، ڤێرژنێکی نوێکراوەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە لەو گۆڕانکاریانەدا ڕەنگدەدەنەوە و ئێمە ئێوە لەو جۆرە گۆڕانکاریانە ئاگاداردەکەینەوە بە نوێکردنەوەی بەرواری کارپێکردن لە لوتکەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە. بە بێ پێشێلکردن و پشتگوێخستنی مافەکانت لە ژێر یاسای کارپێکراودا Abbott مافی هەموارکردنەوەی ئەم سیاسەتی تایبەتمەندێتیە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر دەپارێزێت بۆ ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنە تەکنۆلۆجیەکان و گۆڕانە یاسایی و ڕێکخستنەکان و کردارە بازرگانییە گونجاوەکان.

تاقیگەکانی Abbott و یەکگرتن و مەرج و شەرتە ئۆنلاینەکان

بەرواری کارپێکردنی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان:01/مانگی ئازار/2007

ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان چوونە ناو و بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕانە بەڕێوەدەبات کە لە لایەن تاقیگەکانی Abbottەوە بەڕیوەدەبرێن بە لقە ناسەرەکی و ئاندامەکانیەوە (کە پێکەوە بە " Abbott" ئاماژەیان پێدەکرێت) کە پەیوەستن بەو مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنانەوە (کە پێکەوە بە "ماڵپەڕەکانی Abbott" ناودەبرێن). ئەو مەرجە ئۆنڵاینانەی بەکارهێنان بۆ ئەو ماڵپەڕانەی Abbott داوا ناکرێن کە بەم مەرجە ئۆنڵاینانەی بەکارهێنانەوە نەبەسترێنەوە بۆ ماڵپەڕەکانی دانیشتوانانی ویڵایەتە یەکگرتووەکان و یان بۆ ڵایەنەکانی سێیەم کە لەوانەیە بە ماڵپەڕەکانی Abbottەوە ببەسترێن. بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott لەلایەن تۆوە مەبەست و ئامانجی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان و سیاسەتی تایبەتمەندێتیەکەن.

بە بێ پێشێلکردن و پشتگوێخستنی مافەکانت لە ژێر یاسای کارپێکراودا Abbott مافی هەموارکردنەوەی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنانە دەپارێزێت بۆ ڕەنگدانەوەی پێشکەوتنە تەکنۆلۆجیەکان و گۆڕانە یاسایی و ڕێکخستنەکان و کردارە بازرگانییە گونجاوەکان. ئەگەر Abbott ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان بگۆڕێت، ڤێرژنێکی نوێکراوەی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان لەو گۆڕانکاریانەدا ڕەنگدەدەنەوە و ئێمە ئێوە لەو جۆرە گۆڕانکاریانە ئاگاداردەکەینەوە بە نوێکردنەوەی بەرواری کارپێکردن لە لوتکەی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنانەوە. بە چوونە ناو یان بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott، تۆ ڕازی دەبیت بەوەی کە ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنانت خوێندۆتەوە و ڵێیان تێگەیشتوویت و ڕازییت بەوەی کە پابەند دەبیت بە ڤێرژنی هەنووکەیی و بەکارهاتووی ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان کە دەکرێ تۆ بیبینیت لەکاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott. وە ئەگەر ڕازی نیت بەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان، یان لەگەڵ ماڵپەڕەکانی Abbottدا ناکۆک و ناقایڵن، تاکە چارەسەری تاکە کەسی تۆ بریتییە لەوەی کە چیتر بەردەوام نەبیت لە بەکارهێنانی ئەم ماڵپەڕەی Abbott.

دەستڵێهەڵگرتنەکان

تۆ دانبەوەدادەنێیت و ڕازیت بەوەی کە:

  • ئەگەرچی ئێمە هەوڵدەدەین بۆ دابینکردنی نوێترین گەشەکردن و پێشخستنەکانی پەیوەندیدار بە بەرهەم و خزمەتگووزاری و زانیاریەکانی تر سەبارەت بە Abbott لەسەر ماڵپەڕەکانی Abbott، بەڵام ئێمە دەستەبەری ڕاستی و چاڵاکی و لەباری هیچ زانیاریێک ناکەین کە مالپەڕەکانی Abbott لە خۆیانی دەگرن. هەر کەسێک بەرپرسیاریەتی تەواو و تەواوی ئەو مەترسیانە دەگرێتە ئەستۆ کە لە ئاکامی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbottدا ڕوودەدەن. زانیاریەکان بە "وەکو هەبوون" پێشکەشکراون و لەوانەیە هەڵەی تەکنیکی و کێشە و ناووردی چاپگەری و ڕێکخستن لەخۆ بگرن. Abbott مافی زیادکردن و سڕینەوە و یان گؤڕانکاریکردن دەپارێزێت بۆ ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا بوونیان هەیە لە هەر کاتێکدا بێت بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیێکی پێشوەختە.
  • Abbott بە هیچ شێوە یان سرووشتێک هیچ جۆرە نواندن و نوێنەرایەتی یان دەستەبەریێک ناکات سەبارەت بەو زانیاری یان ناوەڕۆکەی کە لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا پۆستکراون و بڵاوکراونەتەوە. Abbott بەمە واز لە هەموو نوێنەرایەتی و دەستەبەریێک چ بە شێوەی ئاشکرا یان بە شێوەی پێشنیازکراو کە لە لایەن یاساوە دروستکراون یان ڕێککەوتن یان بە پێچەوانەوە دەهێنێت، وەکو بە بێ سنووردارکردن یان هەر دەستەبەریێکی بازرگانی یان کارامەیی بۆ مەبەستێکی تایبەت و دیاریکراو یان دەستنیشانکراو یان نا پێشێلکاری. بە هیچ شێوە و سرووشتێک لە شێوەکان و لە هیچ حالەتێکدا نابێت Abbott ڵێپرسراو بێت بۆ هیچ زیانێکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یان تایبەت (لەوانە زیانی قازانج و سوود) یانیش ئەو زیانە بە مەبەست یان بە ڕێکەوتانەی کە لە ئەنجامی یان پەیوەندیدار بە بوون یان بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbottدا ڕوودەدەن و وە/یان ئەو زانیاریانە یانناوەڕۆکانەی کە لە مەڵپەڕەکانی Abbottدا بلاوکراونەتەوە و پۆستکراون، بێگوێدان بەوەی کە ئایا Abbott ئامۆژگاریکراوە سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی ئەم جۆرە زیانانە.
  • Abbott بەرپرسیار نیە و هیچ جۆرە دەستەبەریێک دابین ناکات سەبارەت بە دروستی و چاڵاکی و کات و لەباری هیچ زانیاری یان ناوەڕۆکێک کە لە لایەن ڵایەنەکانی سێیەمەوە دەست دەکەون، لەوانە هەر بەیەکبەستنەوەیێک بۆ سایتەکانی ڵایەنەکانی سێیەم، بێجگە لەوەی کە دەکرێ بە پێچەوانەوە لەسەر سایتەکانی Abbottدا دابینکراون، وە Abbott دەستکاری هیچ ناوەڕۆکێک ناکات و سانسۆری ناکات یان بە پێچەوانەوە کە لە لایەن ڵایەنەکانی سێیەمەوە لەسەر هەر بولتەن و هەوالنامەیێکی بۆرد و ژووری چات یان کۆڕە هاوشێوەکانی ترەوە دابینکراون و لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا پۆستکراون.
  • دەکرێ ماڵپەڕەکانی Abbott ئەو ڵێدوان و ئاگادارییە پێشبینیکراوانە لەخۆبگرن کە ڕەنگدانەوەی پێشبینیە هەنووکەییەکانی Abbottن سەبارەت بە ڕووداوەکانی داهاتوو و پێشکەوتنە بازرگانیەکان. ڵێدوان و ئاگادارکردنەوە پێشبینیکراوەکان مەترسی و گومانەکان لەخۆ دەگرن. پێشکەوتنە ڕاستەقینەکان یان ئەنجامەکان دەکرێ جیاواز بن لە ڕووی ناوەڕۆکەوە کە پشت دەبەستنن بە ژمارەی ئەو فاکتەرانەی کە لە خۆیان دەگرن، بەڵام نەوەک بە شێوەیێکی سنووردارکراو و وە سەرکەوتنی پڕۆگرامەکانی توێژینەوەی بەکارهاتوو و ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە پزیشکیە هەڵواسراو یان داهاتووەکان و بەردەوامی بەڕێوەبردنی بازرگانی بەرهەمەکانی، وە پەسەندکردنەکانی چۆنیەتی ڕێکخستنی دەرمانسازەکان و ڕەوایەتی و پابەندی داهێناننامەکانی و جێگیری پەیوەندییە بازرگانیەکانی و وە هەروەها دۆخە ئابوورییە گشتیەکان. Abbott نیازی وایە کە ماڵپەڕەکانی Abbott لەسەر بنچینەیێکی ڕێکوپێک نوێبکاتەوە بەڵام هیچ پابەندیێک ناگرێتە ئەستۆ بۆ نوێکردنەوەی هیچ بەشێک لە ناوەڕۆکەکە.

بەکارهێنانی ماڵپەڕەکان لەلایەن تۆوە

تۆ لەم مەرجانەی خوارەوە تێدەگەیت و دانیانپێدادەنێیت و ڕازییت پییان:

  • بە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott تۆ ڕازییت بەوەی کە نابێت ئەو زانیارییە ئەلکترۆنیانەمان پەکبخەیت یان کۆسپی بخەیتە بەردەم کە لەسەر ماڵپەڕەکانی Abbottدا پۆستکراون یان لەسەر هەر خزمەتگووزاریێکی ترمان. هەروەها تۆ ڕازییت بەوەی کە نابێت تۆ هەوڵبدەیت بۆ بە فیڕۆدان یان فێلکردنێک لە هیچ جیاکەرەوە و نیشانەیێکی ئەمنی ماڵپەڕەکانی Abbott، وە بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگەی هەموو یاسا و ڕێسا و پابەندییە کارپێکراو و ناوخۆیی و هەرێمی و فیدڕاڵی و نێودەولەتیەکان.
  • تۆ مافی ئەوە بە Abbott دەبەخشیت بۆ بەکارهێنانی هەموو ئەو ناوەڕۆکەی کە تۆ داتناون یان بە پێچەوانەوە بۆ ماڵپەڕەکانی Abbott بلاوتکردونەتەوە و بۆ مەبەستی ئەم مەرجە ئۆنڵاینانەی بەکارهێنان و سیاسەتی تایبەتمەندێتی Abbott بە هەر شێوە و ڕێگایێک کە Abbott هەڵیدەبژێرێت، لەوانە بەڵام نەوەک بەشێوەیێکی سنووردارکراو بۆ وێنە لەبەرگرتن و پیشاندان و جێبەجێکردن یان بڵاوکردنەوەی بە هەرشێوەیێک بێت لە شێوەکان و گۆڕانکاریکردن تێیدا و یەکگرتنەوەی بۆ ناو کەرەستەکانی تر یان بنیاتنانی کارێکی ڵاوەکی بە پشت بەستن پێی. تا ئەو ماوەیەی کە بە پێی یاسا ڕێگەی پێدراوە تۆ واز لە هەر مافێکی مەعنەوی دەهێنیت کە دەتوانی بەدەستیان بهێنیت بۆ ئەو ناوەڕۆکەی کە تۆ داتناون یان بە پێچەوانەوە بۆ ماڵپەڕەکانی Abbottدا بلاوتکردونەتەوە (ئەگەر هەبن).
  • بێجگە لەوەی کە بەشێوەی ئاشکرا ڕاگەیێنراون و ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە بە شێوەی پێشەکی لە لایەن Abbottەوە، نابیت هیچ پەیوەندیێکی متمانەپێکراو ڕابگەیێنرێت لە حالەتێکدا کە دەکرێ هەر بەکارهێنەرێکی ماڵپەڕەکانی Abbott هەر جۆرە ووتووێژێکی زارەکی یان نووسراو یانیش ئەلیکترۆنیی وەکو (فیدباک و پرسیارەکان و سەرنجەکان و پێشنیارەکان و بیرۆکەکان و هتد..) لە گەڵ Abbottدا ئەنجامبدات. ئەگەر هەر ماڵپەڕێکی Abbott پێویستی یان داوای ئەوە بکات کە ئەو جۆرە زانیاریانەی کە دابیندەکرێن و ئەو جۆرە زانیاریانە دەبێت زانیاری پێناسینی کەسی و تایبەتیی وەکو (ناو و ناونیشان و ژمارە مۆبایل و ناونیشانی ئیمێیل) لەخۆبگرن ئەو کات دەبێت Abbott بەدەستی بهێنێت و بەکاریبهێنێت و بیپارێزێت بەشێوەیێک کە هاوتا و گونجاو بێت لەگەل سیاسەتی تایبەتمەندێتیەکەمان. بە پێچەوانەوە ئەو جۆرە ووتووێژ و هەر زانیاریێک کە بڵاوکراوەتەوە ڵێرەدا بە متمانەپێنەکراو هەژماردەکرێت و دەبێت Abbott ئازادبێت بۆ بەرهەمهێنانەوە و بلاوکردنەوە یان بە پێچەوانەوە بەکارهێنانی ئەو جۆرە زانیاریانە بۆ هەر مەبەستێک کە ڵێرەدا هەن بەبێ سنووردارکردن و ڵێکۆڵینەوەکە و بەرەوپێشبردن و دروستکردن و بەکارهێنان یان فرۆشتنی بەرهەمەکان بەهاوبەشی لەگەڵ ئەو جۆرە زانیارییە. نێرەری هەر زانیاریێک بۆ Abbott بە تەواوەتی بەرپرسیارە لە ناوەڕۆکەکەی، بە ڕاستی و دروستی و ناپێشێلکاریی هەر مافە کەسییە سەرەتاییەکان یان تایبەتمەندێتیەکانی تر.

وەسف و ڕێنمایی بەرهەمەکان

ناو و وەسف و ڕێنماییەکانی بەرهەمەکان دەبێت لەسەر بنچینەی ویڵایەتە یەکگرتووەکان یاخود بنچینە و بنەڕتی ڵایەنێکی سێیەم بن کە وولاتی نیشتەجێبوونی نەبێت. ناکرێ بەرهەمەکان لە هەموو ووڵاتێکدا بەردەست بن یان دەبێت لە ژێر ناوی ڵقێکی تردا بەردەست بن بە توانایێکی جیاواز و یانیش بۆ ئاماژەکردنە جیاوازەکان. زۆرێک لەو بەرهەمانەی کە ڕیزکراون تەنها بە ڕاچیتە بەردەست بن لە ڕێگەی چاودێرە تەندروستییە ناوخۆییە پیشەگەرەکەتەوە. بێجگە لەوەی کە بەشێوەی ئاشکرا ڕاگەیێنراون و ڕێکەوتنیان لەسەرکراوە بە شێوەی پێشەکی لە لایەن Abbottەوە هیچ بەڕێوەبەر یان کارمەند یان بڕیکار و یانیش نوێنەرێکی Abbott و لقە ناسەرەکی و ئەندامەکانی پابەندناکرێت لە پوختەکردنی ئامۆژگاری و دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنە پزیشکیەکان یان خزمەتگووزارییە پزیشکیەکانی تر کە لە هەر ڕێگایێکدا پەیوەندیێکی نێوان پزیشک-نەخۆش دروستدەکات لە ڕێگەی ماڵپەڕی Abbottەوە.

تایبەتمەندی ڕۆشنبیری

ئەو زانیاری و بەلگەنامە و هێڵکاری یان گرافیکانەی کە لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا بڵاوکراونەتەوە ("زانیاری"ەکە) مولکی تاکەکەسی Abbottن، بێجگە لەو زانیاریانەی کە لە لایەن دابینکەرانی ڵایەنی سێیەمەوە دابینکراون لە ژێر ڕێکەوتنێک بۆ Abbott. ڕێگەپێدان بۆ بەکارهێنانی زانیاریەکان بەخشراوە و دابینکراوە بۆ ئەوەی کە (1) ئاگاداری مافی بڵاوکردنەوەکەی سەرەوە دەبێت لە هەموو وێنە یان کۆپیێکدا بەدیاربکەوێت؛ (2) بەکارهێنانی زانیاریەکە تەنها بۆ زانیاری و کاری نابازرگانی یان تەنها بۆ بەکارهێنانی تایبەتی و کەسیە؛ (3) زانیاریەکە بە هیچ شێوەیێک گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و نەگۆڕاوە؛ (4) هیچ هێڵکاری و گرافیکێک لە ناو ئەم ماڵپەڕی Abbott بە جیا بەکارنەهاتوون لەگەل تێکست یان نووسراوە هاوپێچەکە. Abbott هیچ بەرپرسیاریێک هەڵناگرێت بۆ ئەو زانیاری و ناوەڕۆکانەی کە لە لایەن دابینکەرانی ڵایەنی سێیەمەوە دابینکراون، وە تۆ بێبەشکراویت لە دابەشکردنی ئەو جۆرە ماتێریاڵ یان کەرەستانە بە بێ ڕێگەپێدانی خاوەنی مافی بڵاوکردنەوەکە. بێجگە لەوەی کە لە سەرەوەدا مۆڵەتی پێدراوە هیچ مۆلەت یان مافێک جا چ بە ڕاگەیێنراو و ئاشکرا یاخود بە شێوەی پێشنیارکراو بە هیچ کەسێک نەبەخشراوە لە ژێر هیچ پاکانە یان نیشانەیێکی بازرگانی یاخود مافێکی تری خاوەندارێتی Abbottدا.

ناکرێ هیچ جۆرە بەکارهێنانێکی نیشانە بازرگانی یان ناوە بازرگانی یانیش بەرگی بازرگانی یاخود بەرهەمەکانی Abbott لە ناو ماڵپەڕەکانی Abbottدا بە بێ ڕێگەپێدانی نووسراوی پێشوەختەی Abbott ئەنجام بدرێن، بێجگە لە بۆ پێناسەکردنی بەرهەم یاخود خزمەتگووزاریەکانی کۆمپانیاکە.

تایبەتمەندیێتی و دەستەبەری

Abbott پابەندە بە پاراستنی تایبەتمەندیێتی ئۆنڵاینی تۆ بە شێوەیێکی پارێزراو. ئێمە لە گرنگی تایبەتمەندیێتی تێدەگەین بۆ کڕیار و سەردانیکەرانمان بۆ ماڵپەڕەکانی Abbott. بەکارهێنانی تایبەتی زانیارییە دیارینەکراوەکان لە لایەن ئێمەوە لە ڕێگەی سیاسەتی تایبەتمەندیێتی ئێمەوە بەڕێوەدەبرێت وە لە ڕێگەی چوونە ناو و بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott تۆ ڕازییت بەوەی کە دەبێت پابەند بیت بەو سیاسەتی تایبەتمەندیێتیە.

تۆ دانبەوەدادەنێیت و ڕازییت بەوەی کە کاتێک تۆ زانیارییە دیارینەکراوە تایبەتیەکانت لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا بڵاودەکەیتەوە و لە کاتێکدا کە Abbott لە شوێنی خۆیدا بە پارێزراوی پاراستوویانە بۆ ڕێگەگرتن لە بەکارهێنان یان کۆسپ خستنی ڕێگەپێنەدراو هیچ جۆرە زەمانەتێکی ڕەهای دەستەبەریەکە بوونیان نابێت. لە حالەتی پێچەوانەی کۆسپ خستن یان بەکارهێنانێکی ڕێگەپێنەدراوی دژ بە ویست و ڕەنجەکانمان، ئەوا Abbott هیچ جۆرە بەرپرسیاریێک هەلناگرێت بۆ ئەو جۆرە کۆسپ خستن یان بەکارهێنانە ڕێگەپێنەدراوە، یان هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ و تایبەت و ڵابەڵا و یانیش گرنگانە (بە قازانجە لەدەستدراوەکانیشەوە) کە بەهۆی کڕیار یان بەکارهێنەرێکەوە ڕوویانداوە، تەنانەت ئەگەر Abbott پێشووتریش ئامۆژگاریکرابێت لە ئەگەری ئەو جۆرە زیانانە، وە Abbott ئەوە دەستەبەرناکات جا چ بە شێوەی ڕاگەیێنراو و ئاشکرا یاخود بە شێوەی پێشنیارکراو کە ئەو زانیاریانەی کە لە لایەن هەر کڕیارێکەوە دەدرێن دەبێت بەدوور بن لە کۆسپخستنە بەردەم یاخود بەکارهێنانێکی ڕێگەپێنەدراو، وە هیچ جۆرە دەستەبەریێکی پێشنیارکراوی بازگانی و قازانج دابین ناکات بۆ متمانەپێدانێکی دیاریکراو و تایبەتی ووشەی نهێی یان تێپەڕبوونی خۆی.

سنوورداری ڵێپرسراوی

Abbott هیچ جۆرە ڵێپرسراویێک ناگرێتە ئەستۆ بۆ ئەو کەرەستە و زانیاری و بیرۆکانەی کە لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا دابیندەکرێن و پۆستدەکرێن یاخود بە پێچەوانەوە بەردەستن لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانەوە. پشت پێ بەستن بەو کەرەستە و زانیاری و بیرۆکانە لەسەر مەترسی تاکە کەسی خۆت دەوەستێت. Abbott خۆی لە هەر ڵێپرسراویێک دەدزێتەوە بۆ زەرەر یان زیانێک کە لە ئەنجامی بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbottدا ڕوودەدەن و یان ئەو زانیاری یان ناوەڕۆکەی کە لە خۆی دەگرێت.

ئەو ماڵپەڕانەی Abbott و ناوەڕۆکی سایتەکە و بەرهەم و خزمەتگووزاریانەی کە لە سەر ماڵپەڕەکانی Abbott دابیکراون یاخود لە ڕێگەیانەوە بەردەستن لە سەر بنچینەی "وەکو هەبوون" و " وەکو بەردەست" دابینکراون، لەگەڵ هەموو هەڵەکان. نابێت لە هیچ حالەتێکدا Abbott یاخود فرۆشیارەکانی و یانیش بەڕێوەبەر و کارمەند و بڕیکارە بەڕێزەکانی (کە ڵیرەبەدواوە دەبن بە "ڵایەنەکانی Abbott") ڵێپرسراو بن بۆ هەر زیانێک بە هەموو شێوەکانیەوە لە ژێر هەر بیردۆز و تیۆرێکی یاسایی کە بە هۆی یانیش پەیوەندی بە چۆنیەتی بەکارهێنان یان بێتوانایی لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی Abbott و ناوەڕۆکی سایت و هەر خزمەتگووزاریێکەوە ڕوودەدەن کە لە سەر یاخود لە ڕێگەی ماڵپەڕەکانی Abbottەوە یان هەر سایتێکی پێوەبەستراو لەوانە هەر زیانێکی تایبەت و ناڕاستەوخۆ و سزایی و بەڕێکەوت و نموونەیی یان گرنگ لەوانە بەڵام نەوەک بەشێوەیێکی سنووردارکراو زیانە کەسیەکان و قازانجە لەدەستدراوەکان یاخود ئەو زیانانەی کە لە ئەنجامی دواخستن و هاوبەشینەکردن لە خزمەتگووزاری و ڤایرۆسەکان و سڕینەوەی فایلەکان یان ووتووێژە ئەلکترۆنیەکان و یان هەڵەکان و ڵابردنەکان یان ناتەواوی و ناڕێکیەکانی تر ڕوودەدەن لە ماڵپەڕەکانی Abbottدا جا چ Abbott ئامۆژگاریکرابێت بۆ ئەگەری ڕوودانی ئەو جۆرە زیانانە یاخود نا.

تۆ ڕازییت بەوەی کە بە بێگوێدانە هەر یاسایێکی کارپیکراو بە پێچەوانەوە، تۆ ناتوانیت بانگەشە و ویستێک بە فایڵ بکەیت یان ببیە هۆکاری ڕوودانی ڕووداوێک کە لە ئەنجامی یان پەیوەست بە ماڵپەڕەکانی Abbott یانیش ئەم مەرجە ئۆنڵاینانەی بەکارهێنان ڕووبدەن بۆ زیاتر لە یەک (1) ساڵ لە دوای ئەو جۆرە بانگەشە یان هۆکاری ڕوودانی ئەمە.

تکایە ئاگادار بە لەوەی کە دەکرێ ئاگاداری و وازلێهێنان و شەرت و مەرجەکانی تری زیادی یاسایی

داوابکرێن بۆ ماڵپەڕەکانی Abbott.

بە گشتی

تۆ ڕازییت بەوەی کە ئەم مەرجە ئۆنڵاینانەی بەکارهێنان و سیاسەتی تایبەتمەندێتییە باسی تەواوی ڕێکەوتنی نێوان ئێمە دەکات سەبارەت بە مەبەست و ئامانجی ڕێکەوتنەکە. ماڵپەڕەکانی Abbott لە ژێر یاساکانی ویڵایەتی ئیلینۆیس دروستکراوون و خراونەتە کار. یاساکانی ویلایەتی ئیلینۆیس ئەو مەرجانە بەڕێوە دەبەن کە لەم شەرت و مەرجە ئۆنڵاینانەدا دابینکراون تا ئەو ماوەیەی کە یاساکانی ویلایەتی ئیلینۆیس لەلایەن یاسای کارپێکراوی زۆرەمڵی پشتگوێنەخرابن، بۆ نموونە ئەو یاسا بەکارهێنەرانەی پاراستن کە بۆ تۆ داوادەکرێن. ئەگەر دادگایێکی دەسەڵاتی دادوەری باڵا بۆی دەربکەوێت کە بەندەکانی تری ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان ناڕەوان یان ناپابەندن، ئەوا تۆ ڕازییت بەوەی کە بەندەکانی تری ئەم مەرجە ئۆنلاینانەی بەکارهێنان بە پابەندی و کاریگەری تەواوەتی دەمیننەوە.

Notice

You are about to exit the Abbott family of websites for a 3rd party website.

Links which take you out of Abbott worldwide websites are not under the control of Abbott, and Abbott is not responsible for the contents of any such site or any further links from such site. Abbott is providing these links to you only as a convenience, and the inclusion of any link does not imply endorsement of the linked site by Abbott. Do you wish to continue to the requested website?